عیراقی

وەزیری پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی قۆناغی دواناوەندی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی قۆناغی دواناوەندی دەرکرد
وەزیری پەروەردەی عیراق بڕیاریدا جارێکیتر کار بەسیستمی لێخۆشبوونی گشتیی بکرێتەوە لەناوەندەکانی خوێندن بەتایبەت لە قۆناغی دوانەوەندییەکان.

ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عیراق لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە جارێکیتر کار بەسیستمی لێخۆشبوونی گشتیی دەکرێت لەچوارچێوەی پرۆسەی خوێندن بۆ قۆناغی دواناوەندیی و لەم ساڵەوە (2022 – 2023) دەست بەجێبەجێ کردنی دەکرێت.

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش کردووە کە خوێندکار دەتوانێت لەسەرجەمی وانەکان لێخۆشبوونی گشتیی بیگرێتەوە و تاقی کردنەوەکانی کۆتایی ساڵی نەکات، بەڵام  دەبێت کەمترین کۆنمرەی 75% بێت و کۆنمرەی لەسەرجەم بابەتەکان کەمتر نەبێت 85% ئەو کات لێخۆشبوونی گشتیی دەیگرێتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان