عیراقی
ئەم چوارشەممەیە لە عیراق پشووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بە بۆنەی لەدایکبوونی ئیمام مەهدی دووەم رۆژی 15ی شەعبانی شیعەکان، چوارشەممەی داهاتوو کرایە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە و خوێندنگەکان لە پارێزگای واست و چەند پارێزگایەکی دیکە.
ئەمڕۆ 6ی ئازاری2023 میدیا عیراقییەکان رایانگەیاند "بەبۆنەی 15ی شەعبانەوە حکومەتی خۆجێیی پارێزگای واست و چەند پارێزگایەکی دیکە رۆژی چوارشەممەی داهاتوویان کردووەتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە و خوێندنگەکان ".
ئاماژەیان بەوەشکرد "جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشووەکە سەرجەم فەرمانگەکانی دیکەی حکومەت دەگرێتەوە ".
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 15ی شەعبان بە بەرات ناسراوە لای مسوڵمانانی سوننی، بەڵام لەلای شیعەکان جگە لە بەرات بە رۆژی لەدایکبونی ئیمام مەهدی دوەمییان دێت.
ر.ع
ر.ع