عیراقی
وەزارەتی بازرگانیی: چوار مادەی خۆراکی دیکە بۆ ئەم مانگە زیادکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی بازرگانی عیراق رایدەگەیەنێت بۆ بەشەخۆراکی سێییەم کە 20ی ئەم مانگە دابەشدەکرێت، چوار مادەی خۆراکی زیادکراون و لەوانەش نیو کیلۆ نیشاستە و یەک کیلۆ شەعری و پێنج کیلۆ ئاردی سفر و یەک تەبەق هێلکەیە بۆ هەر کەسێک.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئازاری 2023 ئەسیر داود غریزی، وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە بۆ زیادکردنی چوار مادەی خۆراکی دیکە بۆ ئەم مانگە کە نیو کیلۆ نیشاستە و یەک کیلۆ شەعری و پێنج کیلۆ ئاردی سفر و یەک تەبەق هێلکەیە بۆ هەر کەسێک کەلەگەڵ مادەکانی دیکەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێش هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان سێیەمین بەشەخۆراکی مانگانە لە 19 و 20ی ئەم مانگەدا دابەشدەکرێت و بە پاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە لەگەڵ ئەم مادە زیادکراوەنەی سەرەوە بۆ ئەو خەسانەش خەج دەکرێت کە تۆڕەکانی چاودێری کۆمەڵایەتیی دەیانگرێتەوە ".
ر.ع