ئابووری

لەم پشووەدا حكومەت چۆن مووچە دابەش دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم پشووەدا حكومەت چۆن مووچە دابەش دەكات
مەودا میدیا-

فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەدوای ئەو وەڵامەوەن كە حكومەتی هەرێمی كوردستان چۆن مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2019 دابەش دەكات كاتێك پشووی راگەیاندووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بە فەرمی بڕیاردرا لە 12ی مانگەوە پشوو بێت تا 29ی مانگ، ئەمەش تەواوی فەرمانگەكانی حكومەت بە گەنجینە و بانكەكانەوە دەگرێتەوە و تائێستاش دیار نییە مووچە لەو چەند رۆژەی پشوو بەردەوام دەبێت یان نا.

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەولەویەتی حكومەتی هەرێم دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە و بەردەوامیش دەبن".

باسی لەوەشكرد " خشتەی مووچە پەیوەستە بەو بڕە پارەی كە بەردەستە و لەبەردەم وەزارەتی دارایی و ئەوان خشتەی مووچە بڵاودەكەنەوە".

وتیشیی "لەسەر دابەزینی نرخی نەوت لەم چەند رۆژەدا گفتوگۆ و لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكەین و بڕیاری كۆتایی بۆ هەمووان بڵاودەكەینەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال