عیراقی

دژەتیرۆری عیراق: 25 تیرۆرستی داعشمان كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژەتیرۆری عیراق: 25 تیرۆرستی داعشمان كوشت
مەودا میدیا-

دژەتیرۆری عیراق بڵاویكردەوە لە سنوری مەخمور و دەوروبەری ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون و ژمارەیەك رێگاش تەقێندراونەتەوە.

شانەی راگەیاندنی جەنگی لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە "دژەتیرۆری عیراق لە هەڵمەتێكی هێزەكانی لە سنوری مەخمور و دەوروبەری توانییان 25 تیرۆرستی داعش بكوژن".

ئاماژە بەوەشكراوە "هەڵمەتەكە لە چیای قەرەچوخ و حەمرین ئەنجامدراوە و ژمارەیەك رێڕەو تونێلی تیرۆرستان تەقێندراونەتەوە".

لە ماوەی رابردوو لە سنوری كەركوك و حەمرین و دوزخورماتو و ناوچەكانی دەوروبەری چەكدارانی داعش ناوە ناوە هێرش دەكەنە سەر سوپا و پۆلیسی فیدراڵی.
Qaiwan
Qaiwan