عیراقی
بۆ مانگی رەمەزان بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیاد دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی رایدەگەیەنێت وەزارەت ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی گەڕی سێیەمی دابەشکردنی ئارد پێش هاتنی مانگی رەمەزان دەستپێبکات، ئاماژە بەوەشدەکات ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازێکی وەزارەتی بازرگانییان پەسەندکردووە کە داواکراوە چوار مادەی خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان زیادبکرێت.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە میدیای فەرمی عیراقی راگەیاند "وەزارەت ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی گەڕی سێیەمی دابەشکردنی ئارد پێش هاتنی مانگی رەمەزان دەستپێبکات، لەهەمان کاتدا وەزارەت هەوڵدەدات فڕنەکانی کازمییە بخاتەوەگەڕ و بڕیاری زیادکردنی چەند مادەیەکی خۆراکی بۆ سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان دراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازێکی وەزارەتی بازرگانییان پەسەندکردووە کە داواکراوە چوار مادەی خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان زیادبکرێت کە ئەوانیش بریتین لە (نیو کیلۆگرام نیشاستە، یەک کیلۆگرام شعریە، پێنج کیلۆگرام ئاردی سفر لەگەڵ یەک تەبەق هێلکە) بۆ هەر خێزانێک زیاد بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بەر لەهاتنی مانگی رەمەزان وەزارەتی بازرگانی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عیراق لە رێگەی بازاڕگەرییەوە ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی مادە خۆراکییەکان دەکات".
س.ر