کوردستانی

سبەی لە سلێمانی چی دەکرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی لە سلێمانی چی دەکرێت؟
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
 بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت کە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ دووەمین دیداری نێرگزی سلێمانی، لە سبەینێوە کۆمەڵێک میوان لە ناوەڕاست و باشووری عیراق بەشداری تێدادەکەن.
 
ئەمڕۆ 11ی ئازاری 2023 گۆران قادر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تیمەکانمان لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ دووەمین دیداری نێرگزی سلێمانی کە لە سبەینێ کاتژمێر 10ی بەیانییەوە دەستپێدەکات تاوەکو 5ی ئێوارە، لە دیدارەکەشدا ئیشی دەست و پێشانگای فۆتۆ و کۆمەڵێک ئامار و چالاکیی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەخەینەڕوو ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ساڵی پار دوو ملیۆن و 520 هەزار و 296 گەشتیار سەردانی کردووین و بەهیواین لەمساڵدا ژمارەی گەشتیاران زیاتر بێت و هەموو هەوڵێکیشمان بۆ ئەو مەبەستەیە ".
Qaiwan
Qaiwan