عیراقی
بانکی ناوەندی: لەمەودوا تەنها 2 هەزار دۆلار بۆ گەشتیاران دەگۆڕینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بانکی ناوەندی عیراق رایدەگەیەنێت کە لە هەفتەی داهاتووەوە تەنها دوو هەزار دۆلار بۆ گەشتیاران بە نرخی دیاریکراوی بانکی ناوەندی دەگۆڕینەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئازاری 2023 بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند "بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕەکانی دراوی عیراقی و لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار، لە رۆژی یەکشەممەوە واتە 19ی ئازار تەنها دوو هەزار دۆلار بۆ گەشتیاران دەگۆڕدرێتەوە لەباتی حەوت هەزار دۆلار کە لە پێشوودا وابوو ".
باسی لەوەشکرد "جگە لە لقەکانی کە پێشتر کراونەتەوە دوو لقی خۆمانمان راسپاردووە بۆ ئەوەی بەنرخی فەرمی دۆلار بە گەشتیاران بفرۆشن، ئاسانکاری تەواویش بۆ نەخۆش و بەساڵاچووان و خوێندکاران کراوە بۆ دابینکردنی دۆلار بە بەهای فەرمی بانکی ناوەندی".
ر.ع