عیراقی
پشکنین بۆ بازاڕ و دوکانەکان و شوێنە بازرگانییەکان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایدەگەیەنێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزاندا وەزارەتی ناوخۆ پشکنین بۆ بازاڕو و دوکانەکان و شوێنە بازرگانییەکان دەکات.
خالید محەنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند "لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزاندا وەزارەتی ناوخۆ پشکنین بۆ بازاڕ و دوکانەکان و شوێنە بازرگانییەکان دەکات، هەڵمەتەکە لەپێناو چاودێری کردنی بازاڕ و کۆگاکاندا ئەنجام دەدرێت هەتا بتوانرێت پارێزگاری لە جێگیری نرخەکان بکرێت و رێگری لە بەرزبوونەوەیان بکرێت لەمانگی رەمەزاندا".

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکرد "ئەمە یەکێکە لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی تاوان و قۆرخکاری و یاریکردن بەنرخەکانەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەوانەی دەیانەوێت دەستکاری نرخەکان بکەن و گۆڕانکارییان تێدا بکەن لەم جۆرەکاتانەدا چالاکن، هەرکەس ئەو کارە بکات سزا دەدرێت".
س،ر
س،ر