عیراقی
ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسایەکی گرنگ دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی یەکشەممە 19ی ئاداری 2023ی بڵاوکردەوە کە دەنگ دەدات لەسەر پێشنیازە یاسای هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان و قەزاکانی ساڵی 2018.
پێشنیازە یاسایە لەلایەن لیژنەکانی یاسایی و هەرێم و پارێزگاکانی نەبەستراو بە هەرێمەکانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشکەشکراوە.