راپۆرت
لیلیپوت، شاری کورتەباڵانی چین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەم شارە لە ساڵی 2009 دامەزراوە، دانیشتوانەکەی لە 125 کەسەوە دەستپێدەکات کە تەمەنییان لە نێوان 19 ساڵ بۆ 48 ساڵە، باڵایان لە 135 سانتیمەتر تێناپەڕێت، جلوبەرگی تایبەت بە خۆیان هەیە، خانووەکانیان جیاوازە و لە شێوەی دار و قاچک دروستیان کردووە، ئەم شارە نەخۆشخانە، خوێندنگە، مارکێت و کافتریای تێدایە.

خاوەنی ئیدارەی تایبەت بەخۆیانن و وەزارەتی جیاواز و حوکمڕانی خۆیان هەیە.
ئەم کورتە باڵانە سەوزە و گوڵ دەچێنن و بەراز و سەگ بەخێو دەکەن، لای خۆیانەوە بەشێوەی ئۆنلاین پێداویستییەکانیان دابیندەکەن.
سەرەڕای گلەیی لەدانیشتوانی شارەکە بەهۆی گۆشەگیری و تێکەڵ نەبوونیان لەگەڵ خەڵکی دیکە وەک خۆیان دەڵێن ئەوان بە دڵخۆشی دەژین و بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان پشتییان بەخۆیان بەستووە.
ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانیان دەکات و هەر بەو هۆیەشەوە ئەوان جلوبەرگی تایبەت لەبەر دەکەن و گۆرانی دەخوێنن و سەما دەکەن و وەک ناو فیلمە خەیاڵییەکان رۆڵ دەبینن بۆ ئەوەی گەشتیاری زیاتر بەلای خۆیاندا رابکێشن.
ئەم شوێنە بۆ کورتە باڵاکان شوێنێکی گونجاوە، بەتایبەت بەشێک لە چینییەکان کە لەو باوڕەدان ئەوان کەسانێکن کە نەخۆشن و دەبێت دوورە پەرێز بن لێیان.
دامەزراندنی شاری لیلیپوت بۆ کورتە باڵاکان نزیکەی 14 ملیۆن دۆلاری تێچووە.
لەساڵی 2013 مافی مرۆڤی جیهانی لە راپۆرتێکی خۆیدا ئاماژەی بەوەکرد 83 ملیۆن خاوەن پێداویستی تایبەت بەهۆی جیاوازیەوە بێبەشن لە خوێندن و بەو هۆیەشەوە خەڵکێکی زۆر لەو وڵاتە بێکار دەبن، بەڵام کورتە باڵاکانی چین توانیویانە بەم کارەیان لە بێکاری رزگاریان بێت و ببنە خاوەنکاری خۆیان.
ژ.م