کوردستانی
نووسینگەیەکی دیکەی دابەشکردنی مووچە کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان، نووسینگەیەکی دیکەی دابەشکردنی مووچەی لە سلێمانی کردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان، نووسینگەیەکی دیکەی دابەشکردنی مووچەی لە سلێمانی کردەوە.
ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە درێژەی هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ کارئاسانی لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی نووسینگەیەکی دیکەی بە شێوازێکی پێشکەوتوو بە دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە کردەوە.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی رایگەیاند: "لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ زیاتر خزمەتکردنی توێژى خانەنشین و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، رۆژی پێنجشەممە 16ى ئاداری 2023 نووسینگەی ژمارە پێنج لە سەنتەری شاری سلێمانی کرایەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی تیادا دابینکراوە و بە شێوەیەکی تەندروست و لە ماوەیەکی کورتدا ئەو چین و توێژانە دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن".
س،ر
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی تیادا دابینکراوە و بە شێوەیەکی تەندروست و لە ماوەیەکی کورتدا ئەو چین و توێژانە دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن".
س،ر
بیروڕا



