عیراقی

رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دیاریکرا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقی دیاریکرد و بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئاداری 2023 کاتژمێر 4:00 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێکرد دەنگ لەسەر مادەی 15 و 16ی هەمواری یاسای هەڵبژاردن درا و رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ئەنجام دەدرێت، بەپێی مادەی 15ی یاساکە بێت 320 کورسی بەسەر پارێزگاکان دابەشدەکرێت، نۆ کورسیش بەسەر کۆتاکاندا دابەشدەکرێت.

کورسی ناکۆتاکان بەمشێوەیە دابەشدەکرێت مەسیحی 5 کورسی لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغدا،هەولێر، دهۆک  و نەینەوا، سابیئەی مەندائی یەک کورسی لەپارێزگای بەغدا، کوردی فەیلی لە پارێزگای واست یەک کورسی، شەبەک یەک کورسی پارێزگای نەینەوا، ئێزیدی یەک کورسی لە پارێزگای نەینەوا.

بەپێی هەموارەکە، ئەو پارێزگایانەی کۆتاکانیان بەسەردا دابەشکراوە بە یەک بازنە هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن، هەروەها پەرلەمان دەنگی لەسەر مادەی 16 ی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان، ئەویش جیاکردنەوەی دەنگەکانە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی و بەدەست، واتە لە هەمان وێستگەی دەنگدان جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەستیش ئەنجامدەدەرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان