عیراقی

سودانی پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات
مەودا میدیا -
 
سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاراستەی گەلی کورد دەکات و جەختیکردەوە کە ببێتە بۆنەیەک کە یەکێتیی و پەیوەندییە رۆحی و مادییەکانمانی پێ بەهێزبکەین.
 
ئەمڕۆ 21ی ئازاری 2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد و عیراق بەگشتی کرد بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە و رایگەیاند "بە جوانترین دەستەواژەکان و ئومێدی پرشنگدارەوە پیرۆزبایی و هیوای راستەقینە لە گەلی کوردمان لە هەرێمی کوردستانی عیراق و هەموو پێکهاتە براکانی عیراق دەکەم".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی نەورۆز دەکەینەوە کە عیراقمان هەنگاوی گرنگی بەرەو بەردەوامبوونی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ریشەداکوتانی ئەو ئاشتییە ناوە و دەنێت، ئومیدەوارین رۆژی نەورۆز ببێتە بۆنەیەك کە ئێمەی عیراقی یەکێتی و پەیوەندییە رۆحی و مادییەکانمانی پێ بەهێزبکەین و ئاهەنگ بگێڕین بەو فرەڕەنگییەی کە سامانێکی بەردەواممانە".
 
سەرۆک وەزیرانی عیراق باسی لەوەشکرد "له‌م رۆژه‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه ‌ئێمه‌ ئاواتی عیراقێك ده‌خوازین کە پێكه‌وه‌ بنیاتی بنێین و هه‌موومان شانازیی پێوه‌ بكه‌ین، بە جۆرێک بێت كه ‌شایسته‌ی ئێمه‌ و مێژووەکەمان بێت. هه‌موو نه‌ورۆزێك و هه‌موو عیراق به‌خێر و به‌ره‌وپێش بێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان