عیراقی
دادگای فیدراڵی لە بارەی نەناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئەمرۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی راگرتنی ناردنی 400 ملیار دینارەکەی هەرێمەوە وەڵامی سکاڵای پەرلەمانتارێکی عیراقی دایەوە.
ئەمڕۆ 22ی ئازاری 2023 مستەفا سەند، پەرلەمنتاری عیراق رایگەیاند "دادگای فیدراڵی عیراق داواکارییەکەی منی بۆ راگرتنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم رەتکردەوە، سکاڵاکە دژی حکومەت و بانکی TBI بوو بۆ پێدانی 400 ملیار دینار قەرز بە حکومەتی هەرێم ".
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق وتیشی "تاوەکو ئێستا داواکە کراوەیە و بۆی هەیە لە مانگی داهاتوودا تاوتوێ بکرێت".
ر.ع
ر.ع