تەندروستی

تەندروستی راپەڕین: ئەم جۆرە شەربەتانە مەخۆنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی راپەڕین: ئەم جۆرە شەربەتانە مەخۆنەوە
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی راپەرین رایدەگەیەنێت هاوڵاتییان خۆیان لە خواردنەوەی شەربەتە رەنگدارەکانی ناو بازاڕەکان بەدووربگرن، دەبێتە هۆی نەخۆشی.
 
ئەمڕۆ 23ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند "داواکارین لە هاوڵاتییان بە هەموو شێوەیەک لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە شەربەتانە دووربکەونەوە کە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە بازاڕەکان زیاد دەبن، بەوهۆیەی شەربەتی رەنگداری دەستکردن".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو رەنگانەی دەکرێنە ئەم شەربەتانەوە رەنگی قوماش و کیمیایین، هۆکارن بۆ تووشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدار بۆ هاوڵاتییان".
 
تەندروستی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو جۆرە شەربەتانە بە پێی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیش رێگەپێدراونین و داوا لە هەموو لیژنەکان دەکەین دەستکراوەبن لە دەستگرتن بەسەر ئەو جۆرە شەربەتانە و لەناوبردنیان".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان