عیراقی
نرخی کڕینی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق نرخی گەنمی بۆ ساڵی 2023 دیاریکرد، بەو پێیە بێت ئەمساڵ بە هەر تۆنێک گەنم 850 هەزار دینار دەدرێت بە جوتیاران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئاداری 2023 عەباس جەبر عەلیاوی، وەزیری کشتوکاڵ عیراق رایگەیاند "هەر تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار لە جوتیاران دەکڕین و پێویستە دوای دروێنەکردنی لە ماوەی دوو هەفتەدا گەنمەکە ڕادەستی سایلۆکانی بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "رێککەوتن کراوە بۆ ئاسانکاری وەرگرتنی گەنمەکان بۆ ئەو مەبەستەش پەنجەرەکانی وەزارەتی بازرگانی لە سایلۆکان زیاددەکەین".
وەزیری کشتوکاڵی عیراق وتی "بەپێی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران ئەو جوتیارانەی لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی پشتیوانی حکومەت گەنمییان بەرهەم هێناوە، لێیان وەربگیرێت و بکڕدرێتەوە".
س.ر