عیراقی
مافی مرۆڤی عیراقی: داواکارین مووچەی خانەنشینی بکرێتە یەک ملیۆن دینار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عیراق رایدەگەیەنێت پێویستە مووچەی خانەنشینان زیادبکرێت، ناتوانن بەو بڕە پارەیە پێداویستییەکانی ژیانیان دابین بکەن.
ئەمڕۆ 25ی ئازاری 2023 فازڵ غەڕاوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عیراق رایگەیاند "خانەنشینان دەتوانن تەنها %10ی پێداویستییەکانیان دابین بکەن بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کرێ و پێداویستییە خۆراکییەکان و دۆلار و دەرمان کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان هەیە و بەتایبەتیش خانەنشینان".
سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مەفەکانی مرۆڤ لە عیراق ئەوەشی خستەڕوو "نابێت والە خانەنشینان بکرێت قەرزبکەن و هانا ببەن بۆ کارکردن، بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکەم، ئەوان تەمەنێکیان بۆ خزمەتکردنی نیشتیمان خەرجکردووە".
باسی لەوەشکرد "داوادەکەم یاسای خانەنشینی بگۆڕدرێت، بەشێوەیەک مووچەی خانەنشینان لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت، تاوەکو بتوانن بەئاسایی ژیانی خۆیان بەڕێبکەن".
ر.ع
ر.ع