عیراقی
ئەمشەو پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردن دەدات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت وابڕیارە ئەمشەو پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن بدات و تاوەکو ئێستاش کۆبوونەوەکە دەستی پێنەکردووە.
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت وابڕیارە ئەمشەو پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن بدات و تاوەکو ئێستاش کۆبوونەوەکە دەستی پێنەکردووە.
ئەمڕۆ 25ی ئازاری 2023 دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دووبارە هەلێکی دیکە درا بەو لایەنانەی کە لە پێشتردا بایکۆتی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانیان کرد و بڕیاربوو کاتژمێر هەشت ئەنجام بدرێت، بەڵام دواخراوە بۆ کاتژمێر 10ی ئەمشەو و تاوەکو ئێستاش کۆبوونەوەکەش ئەنجام نەدراوە".
باسی لەوەشکرد "ئەو لایەنانەی کە لە پێشدا بایکۆتی دانیشتنەکانیان کرد و نەهاتنە هۆڵی پەرلەمانەوە کە بریتیبوون لە هەندێک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و نەوەی نوێ و هەندێک لە فراکسیۆنەکان ئەمشەو بڕیارە بەشداری بکەن و تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە دەنگدان لەسەر هەشت خاڵی دیکەی بخرێتە دەنگدانەوە و تێبپەڕێندرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو پەرلەمان کۆبووەوە و حەوت خاڵی تێپەڕی و دەنگی لەسەر درا، وا بڕیارە ئەمشەو پڕۆژە یاسای هەمواری هەڵبژاردنەکان تێبپەڕێندرێت.