عیراقی

وەزارەتی نەوتی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی نەوتی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی نەوتی عیراق لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان کۆبووە دوابەدوای بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی پاریس و رایدەگەیەنێت کە میکانیزمی نوێیان بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تاوتوێکردووە.
 
ئەمڕۆ 26ی ئازاری 2023 وەزارەتی نەوتی عیراق راگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێکار و هەنگاوە نوێیەکان بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تاوتوێکرا و بڕیارەکەی دەستەی ناوبژیوانی سەر بە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس کەیسەکەی لە بەرژەوەندی عیراق یەکلاکردەوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو  "دادگای پاریس بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری وەک سزا سەپاندووە بەسەر تورکیادا و دەبێت ئەو بڕە پارەیە بداتەوە بە عیراق، جەختیشی کردەوە کە ئەو سزایە هەر ئەوەندە نییە و عیراق داوای زیاتری کردووە و بۆی هەیە لە داهاتوودا سزای دیکە بچێتە سەر تورکیا".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan