عیراقی
بارانی بەلێزمە دەوامی دوو پارێزگای عیراقی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
هەریەک لە پارێزگاکانی زیقار و ئەنبار بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە سبەی دووشەممەیان لە سەرجەم دامودەزگاکان و قوتابخانەکان کردە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ 26ی ئازاری 2023 عەلی فەرحان دلێمی، پارێزگاری ئەنبار رایگەیاند "سبەی دووشەممە 27ی ئازار بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت و قوتابخانەکان دەوام نابێت و پشووە ".
محەمەد هادی غەزی، پارێزگای زیقاریش رایگەیاند "بەهۆی گەردەلول و هەورەبروسکەوە سبەی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت دەوام رادەگیرێت و پشووی فەرمی دەبێت ".
ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بارانێکی بەخوڕ چەند ناوچەیەکی عیراق و هەرێمی گرتووەتەوە و لە زۆرینەی ناوچەکان هەورەتریشقە و بای بەهێزی لەگەڵدایە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



