عیراقی

بانکی ناوەندیی عیراق: دراوی 20 هەزاری چاپدەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانکی ناوەندیی عیراق: دراوی 20 هەزاری چاپدەکەین
مەودا میدیا -
 
بانکی ناوەدیی عیراق رایدەگەیەنێت نزیکبووینەتەوە لە چاپکردنی دراوی 20 هەزار دیناری عیراقی و پێشبینیش دەکەین لە ماوەکانی داهاتوودا جیاوازی نێوان نرخی فەرمی دۆلار لەنێوان بانک و بازاڕەکاندا کەمببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئازاری 2023 محەمەد مونیر، یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند "لە داهاتوودا پێشبینی دەکەین نرخی فەرمیی بەهای دۆلار  لەنێوان بانک و بازاڕەکاندا نزیکببێتەوە، لە پێشتردا بانکی ناوەندی رێگربوو لە بەردەم بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار".
 
باسی لەوەشکرد "هەموو هەنگاوێک نراوە بۆ نوێکردنەوەی رێکارەکان و بەدواداچوونی بۆدەکرێت، لە داهاتوویەکی نزیکیشدا دراوی 20 هەزاری چاپدەکرێت و دەخرێتە بازاڕەکانەوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "بانکی ناوەندیی عیراق هەستاوە بە گۆڕانکاریکردن و نوێکردنەوەی دراو بەپێی داواکاریی و کاردانەوەی نێو بازاڕەکان و فەرمانگەی دەرکردە و گەنجینەکان، کاریشیان کردووە بۆ چاپکردنی دراوی 20 هەزار دیناری و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاردەدرێت بە چاپکردنی یاخود نەکردنی".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی