عیراقی
نۆ پارچەی مێژوویی رادەستی عیراق کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
لەلایەن داواکاری گشتیی نیویۆرکەوە لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری عیراق، نۆ پارچەی دێرینی رادەستی عیراق کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئازاری 2023 فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق رایگەیاند "بە ئامادەبوونی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عیراق لەلایەن داواکاری گشتیی ئەمەریکاوە، نۆ پارچەی مێژوویی دێرین رادەستی سەرۆکی دەستەی شوێنەواری عیراق کرایەوە".
باسی لەوەشکرد "دوو پارچە لەو نۆ پارچەیە عاجن و لە شێوەی رووخساری مرۆڤدان، حەوت پارچەکەی دیکەش مۆرن و مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەتی بابلییەکان و شارستانی وادی رافیدەین و لەلایەن داواکاری گشتیی نیویۆرکەوە رادەستکرانەوە".
ر.ع
بیروڕا



