عیراقی

سودانی: ئەو گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم، مەرجی تێدا سەپێندراوە ستەمیان تێدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی: ئەو گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم، مەرجی تێدا سەپێندراوە ستەمیان تێدایە
مەودا میدیا -
 
سەرۆک وەزیرنی عیراق رایدەگەیەنێت بەهۆی دەستپێکردنی شەڕی داعش و رەوانە نەکردنی بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە، حکومەتی هەرێم ناچاربووە ئەو گرێبەستە نەوتییانە ئەنجام بدات کە بەشێکیان ستەمیان تێدایە.
 
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرنی عیراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی (الجزیرة) رایگەیاند "لەدوای دەستپێکردنی شەڕی داعش و رەوانە نەکردنی بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە، هەروەها لەبەرانبەر تێچووەکانی شەڕی داعش و هاتنی ملیۆنان ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچاربووە کۆمەڵێک گرێبەست ئەنجامبدات لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان".
 
باسی لەوەشکرد "گرێبەستەکانی کە هەرێم ئەنجامی داون، جۆرێک لە ملکەچبوون و ئیبتیزازی تێدایە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان".
 
سودانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆ هەموو عیراقییەکان ئەم رێککەوتنەی لەسەر یاسای بودجە هەیە، دەتوانێت کۆتایی بە هەموو ئەم کێشانە بهێنێت و بودجەیەکی گشتگیر دەبێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان