عیراقی
پرۆژە یاسای بودجە رۆژی چوارشەممە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو عیراق پرۆژە یاسای بودجە بخاتە بەرنامەی کارەوە و یەکەم دانیشتن بۆ ئەو بابەتە لەو رۆژەدا ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ 3ی نیسانی 2023 فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "رۆژی چوارشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 5ی نیسانی 2023 بەپێی بەرنامەی کار دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم خوێندنەوەیە بۆ پرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵەکانی (2023 و 2024 و 2025)ە و دانیشتنەکەش کاتژمێر نۆی شەو بەڕێوەدەچێت".
ر.ع
ر.ع