عیراقی
وەزیرە کوردەکەی وەزارەتی دادی عیراق چەند بەرپرسێکی دوورخستەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی دادی عیراق رایدەگەیەنێت خالید شوانی بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بەندیخانەی ناوەندی حللە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ناو بەندیخانەکە بەهۆی کەمتەرخەمییانەوە لە کارەکانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی نیسانی 2023 وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند "بە سەردانێکی کتوپڕی خالید شوانی، وەزیری داد عیراق بۆ بەندیخانەی ناوەندی حللە، بەدواداچوونی کرد بۆ کێشە و گرفتەکانی زیندانییەکان".
وەزارەتی دادی عیراق باسی لەوەشکرد "وەزیری داد بڕیاریدا هەریەکە لە بەڕێوەبەری بەندیخانەی ناوەندی حللە و هەردوو یاریدەدەرەکەی و بەڕێوەبەری بەشی کاروباری ناوخۆیی بەندیخانەکە دوربخاتەوە بەهۆی کەمتەرخەمییانەوە لە کارەکانیاندا".
ر.ع
ر.ع