عیراقی
دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا کە دوو رۆژی ئەم مانگە بکاتە پشوو، پشووەکەش تەنها بۆ فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوە و فەرمانگانەیە کە کریستیانن.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی نیسانی 2023 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران رایگەیاند "بەبۆنەی هەریەکە لە جەژنەکانی فوسح و قیامە، کە تایبەتە بە ئایینی مەسیحی، رۆژانی 9 و 10ی ئەم مانگە دەکرێتە پشوو".
ئەوەشی خستەڕوو "پشووەکە تەنها بۆ فەرمانبەرانی کریستیانی ناو فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەتە و ئایینەکانی دیکە ناگرێتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.
ر.ع
ر.ع