عیراقی
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عیراق دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەمشەویدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ی عیراق بکات.
مۆفەق حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمشەو چوارشەممە 5ی نیسانی 2023 کاتژمێر 8:30 خولەک ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ی عیراق دەکات".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 دەکرێت کۆپی یاساکە دەدرێت بە سەرجەم پەرلەمانتاران، تاوەکو بەرچاو روونی زیاتریان هەبێت".
س.ر