عیراقی
کاتی پەسندکردنی بودجەی عیراق ئاشکرادەکرێت و پێشنیاز بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت چاوەڕوان دەکرێت خوێندنەوەی کۆتایی و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بکەوێتە ناوەڕاستی کۆتایی مانگی ئایارەوە، ئاماژەی بەوەشکرد داوا دەکەن پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بدرێتەوە لە خشتە و ماوەیەکی دیاریکراودا.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکرێت کە تیادا راپۆرتی لیژنەی دارایی دەخوێندرێتەوە، دواتریش پەرلەمانتاران تێبینییەکانی خۆیان لەسەر پرۆژە یاساکە دەخەنەڕوو، چاوەڕواندەکرێت لە دوای خوێندنەوەی دووەم دانیشتنەکانی لیژنەی دارایی چڕتربکرێتەوە بۆ بانگهێشتکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەت و دەستەکان، پاشان پێشنیازەکان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و رەشنووسی پرۆژە یاساکە پوختە دەکرێت و ئامادە دەکرێت بۆ دەنگدان لەسەر بڕگەکانی".
ئاماژەی بەوەشکرد "وا چاوەڕوان دەکرێت خوێندنەوەی کۆتایی و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بکەوێتە ناوەڕاستی کۆتایی مانگی ئایاری 2023".
لەبارەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی داکۆکی دەکەین لە مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دەمانەوێت کۆتایی بهێندرێت بە ناڕێکی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت، هەروەها پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە و پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەران بکرێت بە هەمان شێوەی عیراق و داواش دەکەین پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بدرێتەوە لە خشتە و ماوەیەکی دیاریکراودا".
وتیشی "لە یاسای بودجەدا باس لە گەڕانەوەی پاشەکەوت نەکراوە، بەڵام ئێمە بەشێوەی پێشنیاز داوا دەکەین لەناو بودجەدا گەڕانەوەی مووچەی پاشەکەوت جێگیربکرێت".
س.ر