عیراقی
لەجیاتی ئارد، لەمەودوا سەموون دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژى فەرمیی وەزارەتى بازرگانیی عیراق رایدەگەیەنێت کە وابڕیارە لەمەودوا لەجیاتی بەشە ئاردی مانگانە سەموون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت.
محەمەد حەنوم، وتەبێژى فەرمیی وەزارەتى بازرگانىی عیراق رایگەیاند "وابڕیارە وەزارەتی بازرگانیی عیراق لەمەودوا بەشە ئاردی مانگانە بگۆڕێت بۆ سەموون و لە سەموونخانەکانەوە بەسەر هاوڵاتییانیدا دابەشی بکات ".
باسی لەوەشکرد "هاوڵاتییان بەخواستی خۆیانە و ناچارنین کە بەشە ئاردەکەیان بگۆڕن بۆ سەموون، لە هەنگاوی یەکەمیشدا وەک تاقیکردنەوە تەنها لە ناوچەکانی داودی و مەنسور و حارسییە ئەنجامی دەدەن".
وتەبێژى فەرمیی وەزارەتى بازرگانیی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "هۆکاری ئەم بڕیارە، دزیکردنی زۆربوو لە بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییاندا، هەندێک جار بەبێ هۆکار دابەشنەکراوە بەسەریاندا و هەندێکجاریش لە چەند ناوچەیەک هەر دابەش نەکراوە و بە نزیکەیی بە 10 هەزار دینار فرۆشراوەتەوە".
لەبارەی چۆنیەتیی دابەشکردنیشی وتی "هەر هاوڵاتییەک مانگانە لەجێگەی فەردەیەک ئارد، 600 سەموون وەردەگرێت لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە".
ر.ع
ر.ع