عیراقی
هەواڵێکی خۆش بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە عیراق رایدەگەیەنێت ئەمساڵ تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرین، ئاماژە بەوەشدەکات دەروازەکانمان بەرووی هاوردەکردنی گەنمدا داخستووە.
حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە عیراق رایگەیاند "ئەمساڵ تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرین".
ئاماژە بەوەشدەکات "دەروازەکانمان بەرووی هاوردەکردنی گەنمدا داخستووە، هەروەها نامانەوێت هیچ بڕە گەنمێکی عیراق هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمساڵ توانای بەرهەمهێنانی گەنمان زۆر زیاتر دەبێت بەراورد بە ساڵی رابردوو، دەمانەوێت لە داهاتوودا هاوردەکردنی گەنم رابگرین و پشت بە بەرهەمی ناوخۆ ببەستین".
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە عیراق وتی "بۆ هەر تۆنێک گەنم 850 هەزار دینار دەدەین بە جوتیاران و لەماوەی دوو هەفتەشدا پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت".
س،ر