عیراقی

پەرلەمانتارێکی عیراق: پشکی هەرێم لە بودجەی عیراقدا زیاد دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێکی عیراق: پشکی هەرێم لە بودجەی عیراقدا زیاد دەکرێت
مەودا میدیا -
 
پەرلەمانتارێکی سەربەخۆی عیراق رایدەگەیەنێت کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عیراق بۆ 21 ترلیۆن زیاد دەکرێت و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەش لە بودجەدا هەژمار دەکرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی نیسانی 2023 مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عیراق بە رایگەیاند "پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا لە 16 ترلیۆنەوە بۆ 21 ترلیۆن دینار زیاد دەکرێت ".
 
باسی لەوەشکرد "لەگەڵ زیادبوونی پشکی هەرێم، شایستەی دارایی زیاتریش بۆ هەرێم دابین دەکرێت و تێچووی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتیش دەدرێت، مووچەی پێشمەرگەش هەژمار دەکرێت و لیوای 20 دەگواسترێتەوە، ئەو قەرزانەشی لەسەر بانکی بازرگانییە دەدرێتەوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "رۆژی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و لیژنەی دارایی پەرلەمان لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەسەر پرۆسەی زیادبوونی پشکی هەرێم کردووە، ئەمشەویش دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجە بەڕێوەدەچێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان