تەندروستی
سوودەکانی ئاوی زەمزەم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پزیشکێکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە رایدەگەیەنێت کە ئاوی زەمزەم پاکترین و پیرۆزترین ئاوە لەسەر زەوی و سوودەکانی زۆرزیاترن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی نیسانی 2023 د. داهات حەوێزی پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە رایگەیاند "خواردنەوەی ئاو جگە لەوەی پێویستییەکی سەرەکی ژیانە زۆر سوودی تەندروستیی دیکەیشی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ و هەموو رۆژێک خواردنەوەی 2 بۆ 3 لیتر ئاو سوودی زۆرە وەک:
١-تەڕبوونەوە و تازە بوونەوەی خانەكانی لەش.
٢-جوانكردن و زیندوو هێشتنەوەی پێست.
٣-شۆردنەوەی گورچیلە و میزەڵدان و رێگریكردن لە هەوكردن و دروست بوونی بەردی گورچیلە.
٤-لابردنی شەكەتی و زیادكردنی ئاگایی.
٥-رێگریكردن و نەهێشتنی سەرئێشە.
٦-پاككردنەوەی جەستەی مرۆڤ لە پاشەڕۆ و مادە زیانبەخشەكان.
٧-یارمەتیدانی پرۆسەی هەرسكردن و نەهێشتنی قەبزی.
٨-بەهێزكردنی فەرمانی ماسولكەكان.
٩-بەهێزكردنی سیستمی بەرگری.
١٠-كۆنتڕۆڵكردنی بەرزەفشاری خوێن و شەكرە.
١١-كەمكردنەوەی سترێس و دڵەڕاوكێ.
١٢-یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم سوودانە بۆ خواردنەوەی ئاوێكی ئاساییە، بە دڵنیاییەوە بۆ خواردنەوەی ئاوی زەمزەم كە پاكترین و پیرۆزترین ئاوی سەر زەوییە سوودەكانی زۆر زیاترن".