عیراقی

پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجە دواخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجە دواخست
مەودا میدیا-

کۆبوونەوەی شەوی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 بە کراوەیی جێهێڵدرا و بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دواخرا.

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجە بۆ کاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی نیسانی 2023 دواخرا و دانیشتنەکە بە کراوەیی جێهێڵدرا".

لە دانیشتنی شەوی رابردوو لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راپۆرتی تایبەتی خۆی لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە خوێندەوە، لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بڕیاردرا بە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەسەر بڕگە و مادەکانی پرۆژە یاساکە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە.

رۆژی 13ی ئاداری 2023 ئەنجومەنی وه‌زیرانی عیراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سندكرد کە زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژەبەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان