کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان خۆی قەرزەکانی دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان خۆی قەرزەکانی دەداتەوە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

پەرلەمانی کوردستان بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار قەرزاره و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ لێکۆڵینەوە لەو پارەیە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە دوو ملیار دینار قەرزارە بەھۆی کەلەکەبوونی قەرزەکان سەرۆکی پەرلەمان ناچار بووە خانویکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەفرۆشیت بە بڕی 800 هەزار دۆلار و لەوپارەیە بەشێک لەقەرزەکانی پێ دراوەتەوە بەشەکەی تریش سەرف کراوە بۆ نۆژەن کردنەوەی ئوفیسی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە نوسراوێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم وەڵامی داوەتەوە و وتیویەتی "توانای دارایی نیە".

مەودا میدیا بۆ پشت راستکردنەوەی زانیارییەکەی پەیوەندی بە شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان کرد و بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا لەلایەن لیژنەیەکەوە لە پەرلەمانی کوردستان لێکۆڵینەوە دەکرێت لەسەر ئەو بابەت".

شێرکۆ جەودەت وتیشی "لێکۆڵینەوەکان بەمەبەستی ئەوەیە لیژنەی کاروباری پەرلەمان بەڵگە و نوسراوی فەرمی دەست بکەوێت لەو بارەیەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان