عیراقی
خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عیراق کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 کرد و سەرۆکی پەرلەمانیش داوایکرد لە زووترین کاتدا رەشنووسی کۆتایی پرۆژەیاسای بودجە ئامادەبکرێت.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 کرد و سەرۆکی پەرلەمانیش داوایکرد لە زووترین کاتدا رەشنووسی کۆتایی پرۆژەیاسای بودجە ئامادەبکرێت.
فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە سەرۆکایەتی کۆتاییەکانی دانیشتنی ژمارە (20)ی ئەم خولەی دەکرد، کۆتایی بە دانیشتنەکە هێنا بۆ کاتێکی نادیار، دوای ئەوەی کۆتاییهات بە خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆی پەرلەمانتاران لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە".
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لە لیژنەی دارایی و لیژنە پەیوەندیدارەکان کرد لەگەڵ بانکی ناوەندی و وەزارەتەکان لەسەر هێڵبن و بانگهێشتیان بکەن بۆ لیژنەکان بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا رەشنووسی کۆتایی پرۆژەیاسای بودجە ئامادەبکرێت بە لەبەرچاوگرتنی سەرجەم تێبینی و سەرنجەکانی پەرلەمانتاران لەسەر بڕگە و مادەکانی پرۆژە یاساکە.
س،ر
س،ر