تەندروستی

10 رێنمایی گرنگ بۆ دابەزاندنی پێنج کیلۆ لە کێشت بەخێرایی

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 رێنمایی گرنگ بۆ دابەزاندنی پێنج کیلۆ لە کێشت بەخێرایی
مەودا میدیا-

مەرج نییە دابەزانی کێشی زیادە کارێکی قورس بێت شارەزایانی خۆراک چەندین ئامۆژگاری و رێنماییان خستووەتەڕوو کە یارمەتیدەرێکی باش دەبن لە دابەزاندنی کێشی زیادە لەش، ئەوانیش بریتین لە:

1- کوپێک چای رەش یان سەوز، پسپۆڕانی خۆراک رێنماییمان دەکەن بە خواردنەوەی کوپێک چای سەوز یان رەش پێش نان خواردن، چونکە رێگری دەکەن لە زیادەخۆری.

2- هەڵمژینی هەناسەی قوڵ پێش نانخواردن، هەڵمژینی 10 هەناسەی قوڵ پێش نانخواردن هاوکارە بۆ ئەوەی بڕیار بدەین چ خواردنێک بخۆیت و کرداری هەرسکردن باشتر دەکات.

3- پسپۆڕانی خۆراک رێنماییمان دەکەن بەوەی نیو کاتژمێر پێش نانخواردن مشتێک فستق بخۆین، بۆ ئەوەی هاوکاربێت لە دابەزاندنی کێش، چونکە فستق دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ریشاڵ و ڤیتامینەکان.

4- زیادکردنی بڕی پرۆتینەکان، مێلیسا میتری، پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت "زیادکردنی وەرگرتنی پرۆتین دەتوانێت یارمەتی خێراکردنی هەوڵەکانی دابەزاندنی کێش بدات لەڕێگەی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و زیادکردنی توانای لەش بۆ سووتاندنی چەوری.

5- گرنگی دانی زیاتر بە خۆراکە ریشاڵییەکان، وادەکات کرداری هەرسکردن ئاسانتربێت و بۆ ماوەیەکی زیاتر هەست بە تێری بکەیت، بۆیە گرنگە رۆژانە 25 گرام لەو خۆراکانە بخورێت کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان.

6- کەمکردنەوەی بەرهەمەکانی شیرمەنی، پەنیر و شیری پڕ چەوری و کەرە و قەیماخ کالۆری زۆری تێدایە کە پێویست نین و دەبنە هۆی زیادبوونی کێش.

7- وەرزشکردن، وەرزشکردنی رۆژانە بە تایبەتی کاردیۆ هاوکارە بۆ کەمکردنەوەی کێش.

8- هەڵبژاردنی ژیرانە بۆ جۆری خواردن گرنگە، وەک خواردنی خۆراکێک کە قەبارەی گەورەیە و کالۆری کەمی تێدایە و پڕن لە ریشاڵەکان، بۆ نمونە لە سەوزەکان جۆری کاهو و کەلەرم و خەیار، لە میوە شلیک و شوتی، لە دانەوێڵەش برنجی قاوەیی و شۆفان باشترین جۆرن.

9- جێبەجێکردنی یاسای نیوەی قاپی بەردەمت لە سەوزە، واباشترە لە ژەمەکاندا نیوەی قاپەکەی بەردەمت سەوزە بێت.

10- خواردنەوەی ئاو لەگەڵ لە خەو هەستان، دەبێت خواردنەوەی ئاو لەکاتی هەستانی خەو لە بەیانیاندا بکرێتە پیشە، چونکە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە