عیراقی

لەبارەی دەستگیرکردنەوەی سەعد کەمبەش لە شاری هەولێر روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دەستگیرکردنەوەی سەعد کەمبەش لە شاری هەولێر روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو دەستگیرکردنەوەی سەعد کەمبەش، سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عیراق لە شاری هەولێر بووە باسی میدیاکان، وەزارەتی ناوخۆی عیراقیش لەوبارەیەوە روونکردنەوە دەدات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز راگەیاند "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە کە سەعد کەمبەش لە شاری هەولێر دەستگیرکرابێتەوە، تائێستا هیچ هەواڵێک نییە لەسەر سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق هەواڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنەوە".

شەوی چوارشەممە 18ی نیسانی 2023 سەعد کەمبەش، سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عیراق  لە بنکەی پۆلیسی کەرادەمریەم لە بەغدا هەڵات کە بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیرکربوو و سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان