عیراقی

وەزارەتی دارایی عیراق: لە رۆژانی جەژنیشدا مووچە دابەشدەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی عیراق: لە رۆژانی جەژنیشدا مووچە دابەشدەکەین
مەودا میدیا -
 
وەزیری دارایی عیراق رایدەگەیەنێت کە لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزیشدا مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دابەشدەکرێت.
 
ئەمڕۆ 20ی نیسانی 2023 تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند "داوامان لە فەرمانبەرانی بانکەکانی رافیدەین و رەشید کردووە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی و رۆژانی جەژنی رەمەزان دەوام بکەن و دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران بەردەوامبێت".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 18ی نیسانی 2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "لەمڕۆ پێنجشەممە 20ی نیسانی 2023 تاوەکو 24ی نیسانی 2023 پشووی فەرمیییە و لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت دەوامکردن رادەگیرێت".
 
هەروەها لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ کۆتایی نەهاتووە و بەشێک لە فەرمانبەران مووچەیان وەرنەگرتووە و دەکەوێتەوە دوای جەژنی رەمەزان.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان