تەندروستی

ئەو خۆراكانەی دەبنە هۆی زیادبوونی كێش و جێگرەوەكانیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خۆراكانەی دەبنە هۆی زیادبوونی كێش و جێگرەوەكانیان
مەودا میدیا-

هەندێكجار بە مەبەستی دابەزاندنی كێش یاخود رێگریكردن لە زیادبوونی كێش، پەنادەبەین بۆ خواردنی ژەمێكی سووك هاوشێوەی میوە و پێمانوایە میوە نابێتە هۆی زیادبوونی كێشمان.

لەگەڵ ئەوەی زۆرجار خەڵك بە خواردنی میوە هاندەدرێن بە مەبەستی دابەزاندنی كێشیان، بەڵام هەموو میوەکان هاوشێوەی یەك نین لە پێكهاتەدا، دکتۆر مایکل مۆزلی كە شارەزای بواری پارێزكردن و سیستمی خواردنە لەو بارەیەوە دەڵێت "ژمارەیەك خۆراك بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو و زۆر خێرا دەبنە هۆی زیادبوونی كێش و هەندێكی دیكەش بە پێچەوانە هاوكارن لە دابەزاندنی كێش".

ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەكردووە "بۆ دووركەوتنەوە لە زیادبوونی كێش پێویستە لە خواردنی میوە شیرینەكانی هاوشێوەی مانگۆ، ئاناناس و شووتی دووربكەوینەوە"، هۆكارەكەش دەگەڕێنێتەوە بۆ زۆریی رێژەی شەكر لەناویاندا.

ئەو پسپۆڕەی پارێزكردن لە پێگەكەی خۆی لە ئینتەرنێت  لەبری ئەو میوە شیرینانە پێشنیاردەكات میوەكانی وەك كاڵەك، سێو یان گوێزی هیندی بەكاربهێندرێت لە ژەمەكانی پارێزكردندا و دەڵێت "ئەو میوانە رێژەیەكی كەمتر شەكریان تێدایە".

هاوكات هاوشێوەی تەندروستكارانی دیكە جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە "خواردنی یەك سێو لە رۆژێكدا سوودێكی یەكجار زۆری هەیە و دەتوانێت هاتوچۆی خوێن لە جەستەدا زۆر چالاك بكات، هزر بەهێزبكات و هێڵی كەمەریش بچووك بكاتەوە".

سەرچاوە پزیشكییەكانیش دەڵێن "توێکڵی سێو دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی کیمیایی فلاڤۆنۆید، هەروەها دەتوانێت یارمەتی باشترکردنی تەندروستیی دڵ و کاراکردنی توانای هزریی مرۆڤ بدات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan