عیراقی
بەغدا.. سه‌ربازگه‌ی تاجی مووشه‌ک بارانكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له عیراق رایدەگەیەنێت سه‌ربازگه‌ی تاجی له باكوری به‌غدا مووشەک بارانکرا کە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووپای ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێت.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له عیراق رایدەگەیەنێت سه‌ربازگه‌ی تاجی له باكوری به‌غدا مووشەک بارانکرا کە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووپای ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێت.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد "ئەمشەو سه‌ربازگه‌ی تاجی به 10 مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا كرایه ئامانج کە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووپای ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی هەبووبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای مووشه‌كبارانه‌كه ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیا پینكۆ له باشووری ناوچه‌ی راشدییه دۆزراوه‌ته‌وه، كه سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كی له‌سه‌ر بووه و 3 گوللـه مووشه‌كی نهتهقێنراویش له‌ناوی هه‌بوون".