تەندروستی

پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری خواردنی هەنجیر

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری خواردنی هەنجیر
مەودا میدیا-

هەنجیر یەكێكە لەو میوانەی تامێكی جیاواز و خۆشی هەیە، بەوەش تایبەتمەندە دەكرێت وشكی بكەیتەوە و بۆ ماوەیەكی زۆر زیاتر لە كاتی پێگەیشتنی سوودی لێ ببینیت بێئەوەی خراپ ببێت.

توێژەرانی پزیشكی ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن هەنجیر سوودێكی بێئەندازە زۆری هەیە بۆ تەواوی جەستەی مرۆڤ و بەو پێیە ئەو میوە بەتامە یەكێكە لە بژاردە گرنگەكان بۆ ژەمە تەندروستەكانی خواردن.

سوودەكانی خواردنی هەنجیر بریتین لە:

1.ریشاڵ 
هەنجیر ریشاڵی تێدایە و هاوكارە لە كاراكردنی كۆئەندامی هەناسە و قەبزی كەمدەكاتەوە، ئەو جۆرە فایبەرەی لە هەنجیردایە مادەیەكی زۆر چالاكە و سەرچاوەی خۆراكە بۆ بەكتریا بەسوودەكان كە ئارامیی بە گەدە دەدەن.

2.ترشەڵۆكی گرنگ
ئەم میوە بەتامە هاوكارە لە كەمكردنەوەی فشاری ئۆكسێنەرەكان و هەردوو ترشەڵۆكی ئابسیسیك و كڵۆرۆجینیكی تێدایە كە رێژەی شەكر لە خوێندا رێكدەخەن.

3.كانزا سەرەكییەكان
بە یەكێك لەو میوانە هەژماردەكرێت كە دەوڵەمەندە بە كالسیۆم و فۆسفۆر، كە ئەو دوو كانزایە هاوكارن لە گەشەی ماسولكەكان و پاڵنەرن لە سەرلەنوێ گەشەكردنەوەی ئەو ماسولكانەی لە گەشەكردن وەستاون.

4.پۆتاسیۆم
پۆتاسیۆم یەكێكە لەو مادە كاریگەرانەی هاوكاری جەستەیە لە كۆنترۆڵكردنی فشاری خوێن، كاریگەرییە نەرێنییەكانی سۆدیۆمی جەستەش كەمدەكاتەوە، ئەو پۆتاسیۆمەی لە هەنجیردا هەیە ماسولكەكان چالاكدەكات، شلەمەنییەكانی جەستە و كارەبایی جەستەش هاوسەنگدەكات.

5. ڤیتامین و دژەئۆكسیدەكان
هەنجیر بە رێژەیەكی بەرچاو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی A , C, E و دژەئۆكسیدی بەهێز كە بەسوودن بۆ پێست و نوێكردنەوەی خانەكانی. 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان