خولەکانی جیهان

حەوت یاریزانی بەرشەلۆنە دەمێننەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت یاریزانی بەرشەلۆنە دەمێننەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی رۆژی یەکشەممە پشتڕاستی کردەوە کە حەوت یاریزان لە بەرشەلۆنە هەن کە دەستیان لێنادرێت لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوودا.

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، چاڤی هێرناندێز لیستێکی حەوت یاریزانی دیاریکردووە کە ناتوانرێت لە هاوینی داهاتوودا دەستیان لێبدرێت.

ئەمە سەرەڕای ئەوە دێت کە بەرشەلۆنە پێویستی بە شۆڕشێک هەیە لە مێرکاتۆ بە فرۆشتنی هەندێک لە یاریزانەکانی بۆ ئەوەی مووچەی کەم بکاتەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو یاریزانانەی کە دەمێننەوە بریتین لە مارک ئەندرێ تێر ستیگن، ئەندریاس کریستنسن، رۆناڵد ئاراوجۆ، فرێنکی دی جۆنگ، پێدری، عوسمان دیمبلی و رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی.

یانەی بەرشەلۆنە پێویستە نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەستی نوێ بکات و گرێبەستی یاریزانەکانی نوێ بکاتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب