خولەکانی جیهان

هەواڵێکی ناخۆش لەسەر میسی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی ناخۆش لەسەر میسی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

هەواڵێکی ناڕاست دەربارەی رازیبوونی ئەستێرەی ئەرجەنتین لیۆنێل میسی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان بۆ گواستنەوە بۆ ریزەکانی هیلالی سعودی لە هاوینی داهاتوو.

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ "پی ئێس جی" لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا کۆتایی دێت و ئەو لەگەڵ یانەی پایتەختی فەڕەنسادا کەوتە قەیرانەوە و رۆیشتنەکەی کێشەی کات نەبوو.

بەرنامەی بەناوبانگی ئیسپانی "ئێل چێرنجیتۆ" رایگەیاند کە مێسی پێشتر رازی بووە بە پێشنیارەکەی هیلالی سعودی.

ئاماژەی بەوەشکردووە: بۆسکێتس بۆ ماوەی دوو وەرز پێشنیاری هیلال قبوڵ دەکات و جۆردی ئەلباش لەگەڵیاندا دەبێت ئەگەر بگاتە رێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە.

ئەمە لە کاتێکدا دێت کە ئەوانەی نزیکن لە مێسی بە رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانیان راگەیاندووە هیچ رێککەوتنێک لە نێوان میسی و هەر یانەیەکی عەرەبیدا نیە.

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد کە بە هیچ شێوەیەک هیچ شتێک لەگەڵ یانە عەرەبییەکاندا نییە و میسی ئێستا بڕیاری خۆی نادات، بەڵام چاوەڕێی ئەوە دەکات کە خولی فەڕەنسا لە مانگی داهاتوودا کۆتایی پێبێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب