خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە رۆشتنی بۆسکێتی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە رۆشتنی بۆسکێتی راگەیاند
مەودا میدیا- سەباح خضر 

 ئەمڕۆ چوارشەممە یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند: کە ئەستێرەی کۆن سێرجیۆ بوسکێتس لە کۆتایی وەرزدا یانەکە جێدەهێڵێت.

گرێبەستەکەی بۆسکێتس لەگەڵ بەرشەلۆنە لە 30ی حوزەیران کۆتایی دێت و گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە.

بوسکێتس لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی: دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەم کە رێگەیان پێدام لە رۆژێکەوە تا کۆتایی هەموو ئەمانە ئەزموون بکەم.

سوپاسی ستافی یانەکە، چارەسەری فیزیکی، پزیشکەکان، پیاوانی کەلوپەل و نوێنەرەکان، راهێنەرەکان، ستاف، شیکەرەوەکان و لە سەرووی هەموو ئەمانەوە، هاوڕێکانم دەکەم کە کاتەکانی ژیان و یاریکردنم لەگەڵیان بەسەربرد.
هەروەها سوپاسی ئەندامان و هەوادارانی هەموو جیهان دەکەم کە بە درێژایی ئەم ماوەیە پشتیوانی و خۆشەویستی خۆیان پێشکەش کردم، بێگومان خێزانەکەم کە هەمیشە لەگەڵم بوون ، زۆر سوپاس بۆ هه موو شتێک بەم زووانە لە یارییەکانی داهاتوودا دەتبینمەوە.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی ئاشکراکردووە: کە بوسکێتس بڕیاریداوە بۆ هیچ یانەیەکی ئەوروپا یاری نەکات، چونکە نایەوێت رووبەڕووی بەرشەلۆنە ببێتەوە.

دوو بژاردە هەیە بۆ بوسکێتس، کە گواستنەوەیە بۆ خولی سعودیە یان یاریکردن لە ئەمریکا لە یانەی ئینتەر میامی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب