خولەکانی جیهان

هالاند هەڕەشە لە ریال مدرید دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هالاند هەڕەشە لە ریال مدرید دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی مانچستەر سیتی بەڵێنی بە ریال مەدرید دا لە قۆناغی دووەمی نیوەی کۆتایی خولی چامپیۆنسلیگ کە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای ئیتیحاد لە مانچستەر ئەنجام دەدرێت.

یاری یەکەمی نێوان هەردوو یانەکە رۆژی سێشەممە بە گۆڵێک کۆتایی هات  کە گۆڵی ریال مدرید ڤینیسیۆسی بەڕازیلی تۆماریکرد، لە کاتێکدا کێڤن دی برۆینی بەلجیکی گۆڵی یەکسانبوونی بۆ سیتی بەدەستهێنا.

لە یارییەکەدا کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو، دەرکەوتنی هێرشبەرە زەبەلاحە نەرویجیەکە لە ئاستێکی کەمتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا لە ژێر کۆنترۆڵێکی نزیکدا بوو کە لەلایەن بەرگریکاری ریال ئەنتۆنیۆ رودیگەری ئەڵمانییەوە بەسەریدا سەپێنرا.

هالاند لە هەژماری خۆی لە تویتەر وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی : هەموو شتێک هێشتا لە دەستی ئێمەدایە، ناتوانم چاوەڕێ بکەم بۆ یارییەکەی هەفتەی داهاتوو.

یاری کۆتایی ئەو رووبەڕووبوونەوەیه کە براوەی یاری دێربی میلان له نێوان میلان و ئه نته ر دەبێتەوه له یاری کۆتایی که بڕیاره مانگی داهاتوو له ئەستەنبول ئەنجام بدرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان