خولەکانی جیهان
بەرشەلۆنە بڕیار لەسەر گەڕانەوەی نیمار دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەو راستییە ئاشکرا دەکات کە نێیماری بەڕازیلی ئەستێرەی فەڕەنسی پاریس سان جێرمان گەڕاوەتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە بازاڕی گواستنەوەی هاویندا.
جێهێشتنی نێیمار لە ڕیزەکانی پی ئێس جی پرسیارێکی کاتە، چونکە چووە ناو چەندین قەیرانەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی یانەکە.
لەم رۆژانەی دواییدا کۆمەڵێک لە هاندەرانی پی ئێس جی ماڵی نێیماریان گەمارۆدا دوای ئەوەی ماڵئاواییان لە خولی چامپیۆنسلیگ و جامی فەڕەنسا کرد وەک یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەکە، بەڵام لەو کاتەوەی چووە پاڵ یانەکە جیاوازی نەکردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەڵێت: گەڕانەوەی نێیمار بۆ بەرشەلۆنە زۆر دوورە لە راستییەوە، تەنانەت ناوی لەسەر مێزی بەڕێوەبەرایەتیش نەبوو بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا بیگرێتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نێیمار دەبێت یانەیەکی دیکە بدۆزێتەوە، ناگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.
نێیمار لە هاوینی ساڵی 2017 بەرشەلۆنەی جێهێشت بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ کە بووە گرانترین یاریزانی میژووی تۆپی پێ.