خولەکانی جیهان

مباپی جێگرەوەی میسی دەست نیشان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مباپی جێگرەوەی میسی دەست نیشان دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان کیلیان مباپێ پێشنیارێکی بۆ بەرپرسانی یانەکە کرد بۆ واژۆکردنی هێرشبەرێکی نوێ لە هاوینی ئەمساڵدا.

بەگوێرەی تۆڕی فەڕەنسی "Le Sport 10"، ئێمباپی لە پشتەوەی دیمەنەکان کار دەکات بۆ قایلکردنی دوو یاریزانی فەڕەنسی ئەوانیش، ئەنتۆنی گریزمان (ئەتلەتیکۆ مەدرید) و ڕاندال کۆلۆ مۆانی (ئینتراخت فرانکفۆرت) بۆ ئەوەی بچنە پاریس.

ئیمزاکردنی هێرشبەرێکی نوێ بەپەلە دەبێت بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەگەری رۆشتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتین لە هاوینی داهاتوو.

تۆڕی فەڕەنسی ئاماژە بەوە دەکات کە گریزمان دەبێتە جێگرەوەیەکی نموونەیی بۆ میسی.

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس لەم وەرزەدا کۆتایی دێت، بەڵام  تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان هەردوو لادا نییە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ئەمە یەکەم جارە گرێزمان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە هەبێت، لە کاتێکدا ناوی مووانی زۆر جار بەستراوەتەوە بە یاریکردن لە پارک دێس پرینس.

ئێمباپی پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ گریزمان و مۆانی لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب