خولەکانی جیهان

چاڤی: ئێستا کاتی ئاهەنگ و پلاندانانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاڤی: ئێستا کاتی ئاهەنگ و پلاندانانە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە چاڤی هێرناندێز خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانی بۆ 27ەمین جار لە مێژووی یانە کەتەلۆنییەکەدا دوای بردنەوەی (4-2) بەسەر ئیسپانیۆل لە گەڕی 34دا.

چاڤی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی وتی: زیاتر لە 10 مانگ لە کار و قوربانیدانمان بەسەر برد، ئەمەش کارێکی نائاسایی بوو بۆ هاندەران و یانەکە و سەقامگیرییەکی گرنگ بوو بۆ ئەم پڕۆژەیە و دەبێت لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بین.

ئێمە یارییەکەمان بە یارییەکی گەورە کۆتایی پێهێنا. ئێمە لە نیوەی یەکەمدا دەدرەوشاینەوە، چوار گۆڵمان تۆمارکرد بەڵام پشوو درێژ بوو، لە کۆتاییدا نازناومان لە دێربی بردەوە و لەگەڵ چوار یاری ماوە. ئێستا کاتی ئەوەیە ئاهەنگ بگێڕین.

سەبارەت بە رووداوەکە هەوادارانی ئیسپانیۆل دوای پێکدادانەکە وتی : ئاهەنگەکە ئاسایی بوو، کاردانەوەکان قورس بوون بۆ کۆنترۆڵکردن، بە یاریزانەکانم وت کاتی ئەوە هاتووە بچن بۆ ژووری خۆگۆڕین بۆ ئەوەی تووشی کارەسان نەبین.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب