خولەکانی جیهان

لاپۆرتا: هەموو هەوڵێک بۆ گەڕانەوەی میسی دەدەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


لاپۆرتا: هەموو هەوڵێک بۆ گەڕانەوەی میسی دەدەین
مەودا میدیا- سەباح خضر 


سەرۆکی بەرشەلۆنە خوان لاپۆرتا بەڵێنێکی سەرنجڕاکێشی بە هاندەرانی کەتەلۆنیا دا دوای ئەوەی بە فەرمی نازناوی لالیگایان بەدەستهێنا.

یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی تاجی لالیگای وەرگرت دوای سەرکەوتنەکەی رۆژی یەکشەممە بەسەر ئیسپانیۆل (4-2) لە گەڕی 34ی لالیگار

لاپۆرتا لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی تیشک دەخاتە سەر ووتی هەموو شتێک دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە.

گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان لەم هاوینەدا لە پارک دێس پرینس کۆتایی دێت، بۆیە یاریزانەکە دەتوانێت بە خۆڕایی لەگەڵ هەر یانەیەک بیەوێت گرێبەست واژۆ بکات.

یانەی بەرشەلۆنە پێویستی بە داهات هەیە یان مووچەکەی بە ڕێژەی 200 ملیۆن یۆرۆ کەم بکاتەوە بۆ لابردنی سنووردارکردنی یانە کەتەلۆنییەکە لەسەر یاسای دارایی دادپەروەرانە.

هەروەها لیۆنێل مێسی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا پەیوەندی بە گواستنەوە بۆ سعودیە و ئێم ئێڵ ئێس کردووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب